له كاتێكدا نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عێراقى دابه‌زیوه، به‌ڵام تا ئێستە خواردن و كه‌لوپه‌ل له بازاڕه‌كان هه‌رزان نه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیى هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌و په‌له‌په‌له ناكرێت و ئه‌و خواردنانه‌ى هى رابردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11ى ئایاری 2025، نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانیى هه‌رێم به "وشه"ى راگه‌یاند، راسته نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عێراقى دابه‌زیووه و هه‌رزان بووه، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ نرخى خۆراك و كه‌لوپه‌ل له بازاڕ دابه‌زێت.
گوتیشى، ئه‌و خۆراك و كه‌لوپه‌له‌ى كه بازرگانان له ماوه‌ى رابردوو هاورده‌یان كردووه، به نرخى به‌رزى دۆلار بووه و له بازاڕیش ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌موو دابه‌زینێكى دۆلار پێویستى به چه‌ند مانگێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نرخ دابه‌زێت.
روونى كرده‌وه، با ماوه‌یه‌ك نرخى دۆلار به‌و شێوه‌یه بێت و له خواره‌وه بێت، چه‌ند مانگێك بچێت به‌سه‌ریدا، ئه‌وكات لیژنه‌كان ده‌كه‌ونه بازاڕ و به‌دواداچوون بۆ هه‌رزانبوونى نرخه‌كان ده‌كه‌ن، به رۆژ و دوو رۆژ نرخه‌كان هه‌رزان نابن، چونكه خۆراكى زۆر هاورده كراوه لەو كاتەى کە نرخى دۆلار به‌رز بوو.
سۆران سه‌عید، خاوه‌نى ماركێت به "وشه"ى راگه‌یاند، ئێمه‌ش چاومان له‌وه‌یه نرخى خۆراك و كه‌لوپه‌له‌كان هه‌رزان بكرێن له عهلوهكانهوه، چونكه نرخى دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینه له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییانه.
وشه/ هۆشیار عه‌لى