هەینی و شەموو بانكی هەڵەبجە كراوە دەبێت

:: PM:06:39:15/05/2025 ‌
بانكی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە، لە ڕۆژانی هەینی و شەموو مووچە دابەشكردن بەردەوام دەبێت. 

بانكی هەڵەبجە رای گەیاند، ئاگاداری مووچەخۆران و خانەنشینان دەكەینەوە؛ لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، سبەی هەینی و رۆژی شەموو بانكەکە كراوە دەبێت.

"دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەخۆران و خانەنشینان، ئەوانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سەردانی بانكەكە بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان" بانكەكە وای نووسیوە. 

لە دوێنێوە دابەشكردنی مووچە لە كوردستان دەستی پێ كردووە، ئەوانەی لە "هەژماری من" مووچە وەردەگرن ئێستە پارە لە گیرفانیانە، بەڵام هێشتا بەشێك لە فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە ماون ببنە خاوەنی ئەو هەژمارە بانکییە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم