نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتی نیوەی ساڵی خۆیدا هۆشداری دا لەوەی كە گەشەی ئابووری دنیا لەماوەی ئەمساڵدا زۆر سسست بووە و هاوكات پێشبینیشی كردووە كە بەهۆی زنجیرەیەك ئالنگاری لەبەردەم گەشەی ئابووریی دنیادا، گەشەی ئابووریی هەر بە سستی بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایار، لە راپۆرتی نیوەی ساڵی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، گەشەی ئابووری دنیا لە ساڵی 2025دا %2.4ی تێپەڕ نەكردووە و پێشبینیش دەكرێ بۆ ساڵی 2026 رێژەكە لە %2.5 بەرزتر نەبێتەوە كە ئەمەیش 0.4 پلەی سەدی لە پێشبینییەكانی یەنایەری ساڵی رابردوو كەمترە و ئەم وردەكاریانەیش دوای ئەوە دێن كە لە ساڵی رابروودا رێژەی گەشەی ئابووری بە 2.9% كەمی كرد.
بەپێی گوتەی "شانتانۆ موخیرجی" بەڕێوەبەری بەشی شیكارییە ئابوورییەكان لە نەتەوەیەكگرتووەكان، ئێستە ئابووری دنیا لە دۆخێكی نادڵنیاییدایە ئەمەیش بەهۆی كۆمەڵێك فاكتەر، لەوانە نیگەرانییە بازرگانییەكانی دنیا و سەپاندنی رسووماتی گومرگی ئەمەریكی و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.