ئەمڕۆ لە كۆیە پارە دەدرێت بەو مامۆستایانەی كە دوو ساڵ بەر لە ئێستە، لە كاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا چاودێریی هۆڵەكانیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كۆیە رای گەیاند، ئاگاداری بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ خوێندنی ساڵی 2023 ـ 2024 خولی یەكەم و خولی دووەم لە سنووری پەروەردەكەمان دەكەینەوە، ئەمڕۆ پارە وەردەگرن.
ئەو مامۆستایانە دەتوانن لەئەمڕۆوە سەردانی ئەزموونەكان و ژمێریاری دیوانی پەروەردە بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتی چاوێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.
پەروەردەی كۆیە دەشڵیت، مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكان، پێوەندیی بە بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بكەن، بۆ وەرگرتنی پاداشتی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.