سووریا دراوی نوێ چاپ دەكات و وێنەی بەشار و هێماكانی رژێمەكەی لادەبات

:: AM:09:12:18/05/2025 ‌
سووریا دراوی نوێ چاپ دەكات و وێنەی بەشار ئەسەد و هێماكانی ڕژێمی لەسەر دراوەكە لادەبات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، حكوومەتی ڕاگوزەری سووریا چاپی دراو لە ڕووسیا بۆ ئەڵمانیا و ئیمارات دەگوازێتەوە، ئەمەش هەنگاوێكە دوای لابردنی سزاكانی ئەمەریكا و ڕێككەوتنێكی واژووكراو لەگەڵ ئیمارات، بە بەهای 800 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕای گەیاندووە، ئەو دراوە نوێیانە بەبێ وێنەی بەشار ئەسەد و باوكی و بەبێ هێماكانی ڕژێمی ڕووخاو دەردەچن.

لە ساڵی 2017ەوە ڕووسیا دراوی سووری چاپ دەكرد، ئەمەش دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر بانكی ناوەندی سووریا.

دەرفەتی گەورە دراوە بە دەسەڵاتدارانی ئێستەی سووریا تا خۆیان لە رابردووی داببڕن و لەگەڵ سیستمی جیهانی تەبا بن، ئەم دەرفەتانەش زۆربەی توركیا و قەتەر و سعوودیە هێناویانەتە ئارا و ئەو سێ وڵاتە بەشێوەیەكی چڕ، پشتی دەسەڵاتدارانی ئێستەی سووریا دەگرن، تەنانەت ترەمپیان رازی كرد سزاكانی سەر سووریا هەڵبگرێت.



وشە - سۆران عەزیز