سۆماڵ داواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پاڵاوگه‌یه‌كى نه‌وتى له عێراق ده‌كات، كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و مێژووى دامه‌زراندنه‌كه‌ى بۆ 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌ندان ساڵه فه‌رامۆش كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئایار، نه‌بیل
مه‌رسوومى ئابووریناسى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، پاڵاوگه‌یه‌كى نه‌وتى عێراق هه‌یه له ساڵى 1974 دامه‌زراوه، تواناى ساڵانه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌وكات نزیكه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل بووه، داهاته‌كه‌ى به یه‌كسانى دابه‌ش كراوه. به‌مدواییه سه‌رۆكى سۆماڵ داواى له عێراق كردووه نۆژه‌نى بكاته‌وه.
سۆماڵ داواى كردووه عێراق پاره‌ى پڕۆژه‌كه دابین بكات و پشكه‌كه‌ى خۆیشى له داهاتى پاڵاوگه‌كه به ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌داته‌وه. تا ئێسته دیار نییه وه‌ڵامى عێراق چى ده‌بێت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عێراق رای گه‌یاند، بڕیارى داوه له لبنان پاڵاوگه‌یه‌كى نه‌وت دابمه‌زرێنێت و به ئامانجى ئه‌وه‌ى بازاڕێكى نه‌وتى نزیك له ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ خۆى دروست بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایى لایه‌نه شیعه‌كانى لێ كه‌وته‌وه.