دەست بەسەر بڕێكی زۆری بەشەخۆراكی مانگانەدا گیرا

:: PM:01:00:19/05/2025 ‌
دەست بەسەر بڕێكی زۆری بەشەخۆراكی مانگانەدا گیرا كە لە بازاڕەكاندا بە نرخی بازرگانیی دەفرۆشرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئایار، وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕای گەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا تەناهییەكانی پارێزگای زیقاردا، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانەدا گرت كە لە بازاڕەكاندا دەفرۆشرانەوە.

ڕیاز مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی سەربە وەزارەتی بازرگانی ڕای گەیاند، ئەو خۆراكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ئارد و برنج و شیر بوون كە بە نرخی بازرگانی فرۆشراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە یاریی بە قووتی هاووڵاتییان دەكەن.



وشە - سۆران عەزیز