ساڵانه له ئاكرێ خه‌یارێكی زۆر له خانووی پلاستیكی ده‌چێنرێت و به به‌رهه‌مه‌كانی تری ده‌گاته 18 هه‌زار تۆن، كه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌نارده ده‌كرێت و بازاڕێكی خۆشی هه‌یه.
فازڵ مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له ئاكرێ له ھه‌زار و 600 خانووی پلاستیكی خه‌یار چێنراوه و به‌رھه‌می ھه‌ر خانوویه‌ك نۆ ھه‌زار تۆن ده‌بێت، له كێڵگه‌كانیش به‌رھه‌مێكی زۆر چێنراوه، به‌رهه‌می خانووه پلاستیكییه‌كان كه‌وتووه‌ته بازاڕ و ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ش له سه‌ره‌تای پێگه‌یشتندایه، به گشتی به‌رھه‌می خه‌یار له ئاكرێ ساڵانه ده‌گاته زیاتر له 18 ھه‌زار تۆن .
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ گوتیشی، به‌رھه‌می خۆمانه له خه‌یار ده‌گاته دوو ھه‌زار و33 دۆنم و به‌رھه‌میشی ده‌گاته سێ ھه‌زار و500 تۆن .
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌ھۆی گرنگیدانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به كشتوكاڵ، خه‌ڵك ڕوو له به‌رھه‌می كشتوكاڵی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر بازاڕ بۆ به‌رھه‌مه‌كان نه‌بێت نرخ ناكات.
نرخی كیلۆی خه‌یار پێشتر 100 دینار بوو، به‌ڵام ئێسته نرخێكی زۆر باشتر ده‌كات و له بازاڕه‌كان ساغ ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم