بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە بۆ فەرمانگەكان هاتووە، تێیدا تەمەنی یاسایی خانەنشینی یەكلا كرایەوە و پێویستە تەمەنی كەسی خانەنشینكراو 60 ساڵ تەواو بكات.
دوای ئەوەی چەندان راپۆرت بڵاو كرانەوە لەسەر ئەوەی عێراق لە دیاریكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی هەڵەی كردووە، چونكە هەر فەرمانبەرێك تەمەنی ببێتە 60 ساڵ خانەنشینیان كردووە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو هەڵەیەی راست كردەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئاراستەی دامەزراوەكان كراوە و تێیدا هاتووە، لەبارەی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی بە تەواوكردنی تەمەنی یاسایی 60 ساڵە.
ئەو نووسراوە ئەوە دەگەیەنێت، ئەو كەسە پێویستە 60 ساڵی تەمەن تەواو بكات و لە یەكەم رۆژی تەمەنی 61 ساڵی، خانەنشین دەكرێت.