ئه‌مساڵ له پارێزگای دھۆك 48 ھه‌زار دۆنم په‌تاته چێنراوه،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رھه‌می بگاته 600 ھه‌زار تۆن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رھه‌می په‌تاته له پارێزگای دھۆك ده‌گاته 48 ھه‌زار دۆنم و ساڵانه به‌رھه‌مێكی زۆری په‌تاته له سنووری پارێزگای دھۆك ده‌چێنرێت و به‌رده‌وامیش له زیادبووندایه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌رھه‌می ئه‌مساڵی په‌تاته له‌وانه‌یه بگاته 600 ھه‌زار تۆن، به‌رھه‌مه‌كه‌ی له بازاڕ ساغ ده‌بێته‌وه و بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق و ده‌ره‌وه‌ش ھه‌نارده ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌حمه‌د جه‌میل، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رھه‌می جووتیاران ساغ ببێته‌وه، له پارێزگای دھۆك 127 ساردكه‌ره‌وه دروست كراون، چونكه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگیی ته‌واو به‌ساغكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می جووتیاران ده‌دات، ئه‌مه‌ش وایكردووه جووتیاران ساڵ به‌ساڵ به‌رھه‌می زیاتر بچێنن .
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئێسته وه‌رزی ھه‌ڵكه‌ندنی په‌تاته‌یه له پارێزگای دھۆك، 20 ھه‌زار ھه‌لی كار بۆ خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێت و لێی سوودمه‌ن ده‌بن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم