جارێكی تر نرخی نان له بازاڕه‌كانی ئێران، گران بووه و 84% هاتووه‌ته سه‌ر نرخی هه‌ر نانێك كه له كه‌رتی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به نانی پیشه‌سازی ناسراوه.
گرانبوونی نرخی نان دوای ئه‌وه دێت كه حكوومه‌تی ئێران، نرخی ئاردی گران كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نرخی پێداویستییه خۆراكییه‌كانی تری وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی شیر و برنج و چای و ماكاڕۆنی گران بووه.
نرخی هه‌ر به‌سته‌یه‌ك نان دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، 19 هه‌زار تمه‌ن بوو و مانگی رابردوو گه‌یشته 29 هه‌زار تمه‌ن و ئێسته به 35 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای نانه‌وایانی تاران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له نانی خۆماڵی یان جۆره كۆنه‌كه‌ی گوتی، هێشتا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخی ئه‌م جۆره نانه رووی نه‌داوه، خه‌ریكه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت و هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك هه‌بێت به خێرایی راده‌گه‌یه‌نرێت.
پێویسته بگوترێ نرخی گه‌نمی ئازاد له بازاڕه‌كانی ئێران له 12 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ 21 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی ئارد هه‌یه، له‌و كاته‌شدا ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مێنانی نان ناچارن نرخه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه به‌و نرخه‌ی جاران زیانێكی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت.
نرخی نان له كاتێكدا له ئێران گران ده‌بێت، قه‌یرانی ئابووری باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه و خه‌ڵك له دۆخێكی خراپی داراییدا ده‌ژین و هه‌ڵاوسان رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.