حكوومەتی سووریا بڕی 500 هەزار جەژنانە دەدات بە فەرمانبەرانی

:: AM:08:46:02/06/2025 ‌
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، حكوومەتی كاتیی سووریا جەژنانە دەداتە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی وڵاتەكەی.

سەرۆكایەتیی سووریا لە مەرسوومێكدا كە واژووی ئەحمەد شەرع سەرۆكی راگوزەری وڵاتەكەی لەسەرە، وەزارەتی دارایی راسپاردووە بە پێدانی جەژنانە بە سەرجەم مووچەخۆرانی وڵاتەكە.

بەگوێرەی مەرسوومەكە، سەرجەم فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی، بڕی 500 هەزار لیرەی سوورییان وەك جەژنانە پێ دەدرێت، خانەنشینانی سەربازی و مەدەنیش 300 هەزار لیرە وەردەگرن.

بڕیارەكە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و كاتی و ئەو كرێكارانەش دەگرێتەوە كە بە كرێی رۆژانە كار بۆ حكوومەت دەكەن، هەروەها ئەو جەژنانەیەی دەدرێتە مووچەخۆران، هیچ باج و لێبڕینێك نایگرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز