موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باس له ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى به‌غدا و هه‌ولێر پێكبهێنرێت، به‌ر له جه‌ژن لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بێت و دوور له گرژیى و هه‌ڵچوونه سیاسییه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى حوزه‌یران، موزهیر محه‌مه‌د ساڵح لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، به‌غدا ئاماده‌یه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى میكانیزمێكى مه‌رجدار، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه داراییه ده‌بێت كه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه.
له لێدوانه‌كه‌ى موزهیر محه‌مه‌د ساڵح، باس له‌وه ده‌كرێ پاره‌كه له شێوه‌ى قه‌رز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئاسایى هه‌ژماره داراییه فه‌رمییه‌كان ده‌بێت بۆ خۆدوورگرتن له كاریگه‌رییه مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له ئه‌نجامى دواكه‌وتنى مووچه دروست بووه.
میكانیزمى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك راوێژكاره‌كه‌ى سوودانى باسى كردووه، له دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى پێكهاتووه، یه‌كه‌م قه‌رز بێت و دووه‌میش لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌یى بدۆزینه‌وه بۆ ته‌نگژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى مووچه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌یه.
ده‌بێت لیژنه‌كه به‌ر له جه‌ژنى قوربان لێكتێگه‌یشتن بكات. ئه‌مه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به ئامانجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه سیاسی و داراییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان. له‌گه‌ڵ ره‌خساندنى زه‌وینه‌یه‌كى واقیعى بۆ گفتوگۆى شه‌فاف له نێوان هه‌ردوولا، دوور له گرژی و هه‌ڵچوونه سیاسییه‌كان.