ئه‌مینداری گشتیی پڕۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی رای گه‌یاند، زۆر پێویسته به خێرایی و به‌ر له هاتنی جه‌ژن، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌كرێت، چینی سیاسی له وڵات كاردانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرن و نابێ هاونیشتمانیان بكرێنه ناو ململانێی سیاسی.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" رۆشنایی خسته سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی جه‌مال زاری ئه‌مینداری گشتیی پڕۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی كه حزبێكی سوننه‌یه، دوێنێ له رێگه‌ی "ئێكس"ه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناكرێ به‌هۆی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی هه‌یه و وایكردووه تا ئێسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه وه‌رنه‌گرن. بۆیه هۆشداریی دا كه ئاكامه‌كه‌ی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵات‌دا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه زۆر پێویسته به خێرایی و به‌ر له هاتنی جه‌ژن، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
جه‌مال زاری زیاتر ده‌ڵێت، كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نابن تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستوور و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر كراوه، چونكه له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی عێراقیشدایه به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌تی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه له‌باره‌ی یاسا و رێككه‌وتنه‌كان، به‌ڵام نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بژێویی هاونیشتمانیان و فه‌رمانبه‌ران بكرێته ململانێی سیاسی و مووچه‌بڕ بكرێن، له كاتێكدا به‌ره‌و جه‌ژن ده‌چین و هاووڵاتییان پێویستیان به مووچه هه‌یه تا بتوانن پێشوازیی له جه‌ژنه‌كه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زۆر پێویسته گفتوگۆیه‌كی رژد و فراوان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكرێت، یاخۆ رێككه‌وتنی نوێ بكرێت تا بتوانرێ ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
دواتریش جه‌مال زاری دووپاتی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ مووچه‌ی هاووڵاتییان بكرێته كارتی سیاسی له ململانێكان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌كرێت، ئه‌وكات چینی سیاسی له وڵات كاردانه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرن و ئاشتیی ناوخۆ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ده‌رگه‌ی نوێ بۆ ململانێ ناوخۆییه‌كان ده‌كرێته‌وه.