وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕیارێك سەرجەم خەرجیی مانگانە بۆ ماوەی دوو مانگ رادەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 24ـی حوزەیران، بەپێی بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب كە ئاراستەی بانكەكان كراوە و تێدا هاتووە، بڕیار درا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە فەرمانی ژمارە (374) وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرجەم خەرجییەكانی ڕاگرت بۆ ماوەی دوو مانگ .
روون كراوەتەوە كە هۆكاری راگرتنی خەرجییەكان بۆ تەنگژەی دارایی دەگەڕێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە بەهۆی بڕیارێكی سیاسیی عێراق، كێشەی دارایی لە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەخۆران دروست بووە.