نرخی نه‌وت چوار رۆژه له دابه‌زیندایه و هه‌موو رۆژێك بازاڕه‌كه‌ی به ره‌نگی سوور داده‌خرێت، ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخه‌كه‌ی به‌رز كردبووه‌وه، به‌ڵام كۆتاهاتنه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زاندووه.
رۆژی دووشه‌م 23ی حوزه‌یران له گه‌رمه‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت تا 78 دۆلار به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام له ئێواره‌كه‌یه‌وه رووی له دابه‌زین كردووه و ئه‌و دابه‌زینه‌ش تا ئێسته به‌رده‌وامه.
هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژی یه‌كشه‌م 22ی مانگ بۆ سه‌ر ئێران و لێدان له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر داخرانی گه‌رووی هورمز، كاریگه‌ریی زۆری خستبووه سه‌ر بازاڕه‌كان و ده‌گوترا ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمز دابخرێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت زۆر زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌یرانێكی نوێی وزه ده‌هێنێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا.
به‌گشتی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا كه له كۆتاییه‌كانی جه‌نگ تا سه‌رووی 78 دۆلار هه‌ڵكشابوو، ئێسته به 66 دۆلار و 43 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا به 65 دۆلار و نه‌وتی ئۆپێك به 77 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ دوای ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له رۆژی سێشه‌م 24ی مانگی حوزه‌یران له نێوان ئێران و ئیسرائیل راگه‌یه‌نرا، هیچ شتێك نییه كه هه‌ڕه‌شه له بازاڕه‌كانی نه‌وت بكات، بۆیه ده‌بینرێت نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مان نرخی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ.