به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك رای گه‌یاند، گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رھه‌می كشتوكاڵی له دھۆك، له قۆناغی كۆتاییدایه و ئه‌مساڵ ترێی جووتیاران وه‌رده‌گرێت و ده‌كرێته ئاوی میوه‌ی خۆماڵی، دواتریش قۆناغ به قۆناغ جۆره‌كانی تری میوه له جووتیاران وه‌رده‌گرن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دھۆك، به "وشه"ی راگه‌یاند، له پارێزگای دھۆك گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان به‌ناوی كاڤین گرین ھاوس بۆ وه‌رگرتنی به‌رھه‌می كشتوكاڵ، له قۆناغی كۆتاییدایه و 85%ی جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه كارگه‌كه چه‌ندان به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك دروستكردنی ئاوی میوه، كۆگه‌كردنی میوه بۆ ھه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت .
كارگه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار ترێی جووتیارانی دھۆك وه‌رده‌گرێت كه ده‌كرێته ئاوی ترێی خۆماڵی، دواتریش قۆناغ به قۆناغ جۆره‌كانی تری میوه‌ی جووتیاران وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه به كه‌رتی كشتوكاڵ.
به‌گوته‌ی ئه‌حمه‌د جه‌میل، پڕۆژه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 577 ھه‌زار مه‌تر دووجا به گوژمه‌ی 60 ملیار دینار دروست ده‌كرێت. كارگه‌ی ئاوی میوه و كارگه‌ی رۆنی زه‌یتوون و كۆگه‌كردنی میوه له‌ھه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا به‌شێكی پڕۆژه‌كه‌یه، به‌گشتی سوودێكی زۆر به ئابووریی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌تان هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم