حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینی به كوالێتی و ئۆكتان به‌رز له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، سه‌ربه كۆمپانیای كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی باكوره و بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینی ئۆكتان به‌رز كردووه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی دا، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دوای ئه‌وه دێت كه له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، یه‌كه‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به هایدرۆجیكردنیان كرده‌وه.
پاڵاوگه‌كه توانای هه‌یه رۆژانه 12 هه‌زار به‌رمیل به‌نزینی ئۆكتان به‌رز به‌رهه‌م بهێنێت، به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستییه‌كانی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، پێویست به‌وه نه‌كات له ده‌ره‌وه‌ی هاورده بكرێت.
هێشتا به‌شێك له پێداویستییه‌كانی عێراق به به‌نزین له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده. گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی تایفی و ئاڵۆزییه‌كان له رابردوودا، هۆكار بوون له‌وه‌ی عێراق نه‌توانێت له به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین خۆبژێو بیت و به‌شێك له پێداویستییه‌كان له ئێران و ڵاتانی تر دابین كردووه.