نزار شه‌ترى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى رای گه‌یاند، ته‌واوى گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به كۆتا هات، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له یه‌ك چوارچێوه‌ى هاوبه‌شدا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئه‌یلوول، نزار شه‌ترى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپانیاى سۆمۆ، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "هه‌موو گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى به‌رهه‌مهاتووى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بوون". شه‌ترى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان وا له عێراق ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بێت بۆ بازاڕه تینووه‌كه‌ى ئه‌وروپا.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان رووى دا، بابه‌تى تێگه‌یشتن و دانانى میكانیزمه بۆ كاركردن، یاسایش له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێ ده‌بێت، وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵى و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له یه‌ك چوارچێوه كار ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ى نه‌وته‌كه نه‌وتى عێراقه و تایبه‌تمه‌ندیى ته‌نیا له سروشتى پێوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و كۆمپانیانه‌یه كه له‌وێ كار ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان، پێویستیان به ته‌واوكردنى میكانیزمى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه هه‌یه، له‌م بواره‌یشدا له تێگه‌یشتن پێشكه‌وتووین، كۆششه‌كانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى به رێككه‌وتنى كۆتایى بگه‌ین، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى خاو بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى".
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى
سۆمۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ئێسته‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، "نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى هه‌رێم، ئێسته ره‌وانه ناكرێت، به‌ڵكو له‌ناو هه‌رێم به‌كار ده‌برێت، به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ى یاساى بودجه‌ى 2025 تا ئه‌و به‌شه‌ى له به‌كاربردنى ناوخۆ زیاد ده‌كات، هه‌نارده بكرێت".
دواتر ده‌ڵێ، "كۆمپانیاى سۆمۆ هه‌موو گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كان به كۆتا هێنا، ئێسته ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌رهه‌مێنه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سۆمۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا، وا ده‌كات عێراق سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بێت بۆ بازاڕه تینووه‌كه‌ى ئه‌وروپا. له كۆتاشدا ده‌ڵێ، "تا ئێسته سۆمۆ هیچ بڕێك نه‌وتى له سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، پێوه‌ندیى گرێبه‌ستكردن له نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كوردستان و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان ده‌مێنێته‌وه".