پێنجشه‌می رابردوو له ژێر كاریگه‌ریی شكستی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی شاندی ئێران له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه له دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه بڕیاری چین و رووسیا له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵپه‌ساردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، له به‌رده‌م داشكانێكی گه‌وره‌ی تردایه.
رۆژی پێنجشه‌م نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا له بازاڕه‌كانی تاران، گه‌یشته به 108 هه‌زار و 500 تمه‌ن و له دوای داخرانی بۆرسه و مامه‌ڵه‌كانی تاران، به له‌به‌رچاوگرتنی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هیچ نرخێكی نوێ له پلاتفۆرمه جیاوازه داراییه‌كانی ئێران رانه‌گه‌یه‌نراوه.
شه‌وی رابردوو داواكارییه‌كه‌ی چین و رووسیا شكستی هێنا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێكاری پهلهپیتكه/سناپ به‌ك له دژی ئێران چالاك ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م سزا هه‌ڵپه‌سێردراوه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌ر له ساڵی 2015، به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران به راشكاوی گوتی، درێژه به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ده‌ن و كه‌س ناتوانێت ئێران له‌م هه‌نگاوه‌ی بوه‌ستێنێت، قسه‌كانی رێبه‌ری ئێران له وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه كه پێی وایه، نابێت ئێران درێژه به پیتاندنی یۆرانیۆم بدات و ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنێت، ئاماده‌ن هاوكاریی ئێران بكه‌ن.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌های دۆلار كه له سه‌رووی 102 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، نزیكه‌ی 5% له نرخی تمه‌ن به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه 98 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه جارێكی تر شكاوه‌ته‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوو به‌رپرسی ئێرانی و دوو دیپلۆماتی رۆژئاوایی رایان گه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا پێشنیازیان كردووه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان شه‌ش مانگ دوا بخه‌ن، به مه‌رجێك ئێران ده‌ستی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنیان به ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان ئاوه‌ڵا بكات، هه‌موو نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی هه‌بوونی یۆرانیۆمی پیتێنراوی رێژه به‌رز بڕه‌وێنێته‌وه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكه‌وێته دانوستان، به‌ڵام ئێران ئه‌م داواكارییانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
تمه‌ن له به‌رده‌م داشكانی گه‌وره‌دایه و پێشبینی ده‌كرێ به‌های تمەن زیاتر دابه‌زێت و له ئه‌گه‌ری دستپێكردنهوهی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌ره‌و 150 هه‌زار تمه‌ن و ته‌نانه‌ت زیاتر هه‌نگاو بنێت.
به‌پێی راپۆرتێكی دزه‌پێكراوی ژووری بازرگانیی ئێران كه دواتر ره‌ت كرایه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره نرخی هه‌ر دۆلارێك له ژێر كاریگه‌ریی سزاكان بگاته 165 هه‌زار تمه‌ن كه كاریگه‌ریی زۆر خراپ ده‌خاته سه‌ر ئابووری و بژێوی دانیشتووانی ئێران.
ئه‌مه له بازاڕه‌كانی ئێران هه‌ڵاوسانی به‌دواوه دێت و نرخی شتومه‌كه‌كان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌و تمه‌نه‌ی كه له به‌رده‌ستی خه‌ڵكدایه، توانای كڕینی جارانی نامێنێت و خه‌ڵك به‌و پاره‌یه‌ی جاران خه‌رجیتان ده‌كرد، ده‌بێت نزیكه‌ی دوو هێنده خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان پێداویستی دابین بكه‌ن. ئه‌مه جگه له‌و كاریگه‌رییانه‌ی له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه ئابوورییه‌كان له ئێران دێنه كایه‌وه.
ئەپدێتی راپۆرت لە سەعات 12ی نیوەڕۆ
وەک لە سەرەوە پێشبینی کرابوو بەهای تمەن لە بازاڕەکانی تاران داشکانێکی تری تۆمار کرد و ئێستە هەر دۆلارێک بە 111 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت بە واتایەکی تر وەرەقێک بە 11 ملیۆن و 100 هەزار تمەنە کە نزمترین نرخی تمەنە لە مێژوودا و پێشبینیی دابەزینی زیاتری بەهای تمەن دەکرێت.
هەندێک سەرچاوەی تر باس لەوە دەکەن لە تاران نرخەکەی زیاتر شکاوە و گەیشتووەتە 113 هەزار تمەن بەڵام پلاتفۆرمە فەرمییە داراییەکان لە بازاڕی ئازادی تاران بە فەرمی نرخەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.