وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان به‌رده‌وامه‌

:: PM:05:05:03/10/2025 ‌
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە بۆ ماوەیەک هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکی وه‌ستا ئێستا پرۆسه‌كه‌ دەستی پێ کردووەتەوە .

ئەمڕۆ هەینی، 3ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە ده‌دا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا بوو.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، هۆکاری ڕاگرتنەکە دەگەڕایەوە بۆ دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکی لە بەندەری جیهان. وەزارەتەکە دڵنیایی داوە کە کێشە تەکنیکییەکان بە تەواوی چارەسەر کراون و لە ئێستادا پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستى پێ کردووەتەوە و بەردەوامە.



وشە - پێشەنگ مەحموود