لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، پێشنیاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كرد، لە كاتی خانەنشینكردنی هەر فەرمانبەرێكدا، كۆی مووچەكەی بێ لێبڕین بۆ خەرج بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تشرینی یەكەم، رۆژنامەی سەباحی سەربە حكوومەتی عێراق بڵاوی كردەوە، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێشنیارێكی نوێی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردووە، كە كۆی مووچەی فەرانبەران لە كاتی خانەنشینكردنیاندا بۆیان خەرج بكرێت.
بەشێوەیەك كە فەرمانبەران، دوایین سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەیان بۆ حیساب بكرێت.
لەمبارەیەوە محەمەد عنوز ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، ئێستە كاتی ئەوەیە چاو بخشێنرێتەوە بە مووچەی خانەنشینان، چونكە بەهۆی گۆڕانكارییەكان و پێداویستییەكانی ژیانەوە، وا پێویست دەكات مووچە و ژیانیان باش بكرێت.
گوتیشی، لیژنەكەیان پێشنیاری كردووە كە خزمەت و ئیمتیازی فەرمانبەران لەو كاتەی كە خانەنشین دەكرێن، بە مووچەی تەواوە خانەنشین بكرێن.