كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ى رۆژانه بۆ به‌كاربردنى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه، كه‌مه و به‌غدا به‌ڵێنى داوه بڕێكى زیاتر بنێرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
"الجبال" باس له به‌ڕێوه‌چوونى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى نه‌وتى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ، "رێككه‌وتن له‌سه‌ر 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كاربردنى ناوخۆ كراوه، حكوومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه كه‌م بوو، ئه‌وا خۆى به‌شێكى زیاتر ره‌وانه ده‌كات، عێراق بۆ خۆیشى رۆژانه پێویستى به 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌یه بۆ دابینكردنى پێویستى ناوخۆیى".
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، "بڕى 50 هه‌زار به‌رمیل پێویستى هه‌رێمى كوردستان دابین ناكات، پێشتر هه‌رێمى كوردستان 65 هه‌زار به‌رمیل به‌ده‌ست ده‌هێنا، نرخى به‌رهه‌مێنانى به‌نزیل بۆ لیترێك 700 دینار بوو، كه‌چى ئێسته بڕه‌كه بۆ 50 هه‌زار كه‌م بووه‌ته‌وه، كه‌چى نرخه‌كه‌یشى هه‌ر جێگیره. ئه‌و بڕه به‌نزینه هه‌یه پێویستى هه‌رێم پڕ ناكاته‌وه، چونكه ملیۆنێك و 500 هه‌زار لیتره، كه‌چى هه‌رێمى رۆژانه پێویستى به سێ ملیۆن لیتر هه‌یه".
له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهان كراوه، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى ده‌ڵێ، "تا ئێسته سێ ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده كراوه. ئێسته ئاستى به‌رهه‌مى هه‌رێمى كوردستان له رۆژێكدا بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بووه‌ته‌وه".