كۆمپانیای گووگڵ رای گه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا به قه‌باره‌ی 15 ملیار دۆلار، له هیندستان وه‌به‌رهێنان ده‌كات و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی ژیری ده‌ستكرد له‌م وڵاته‌دا بنیات ده‌نێت.
تۆماس كوریان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گووگڵ كلاود، له رێوڕه‌سمێكدا له نیودیهلیی پایته‌ختی هیندستان گوتی، ژیریی ده‌ستكرد له ناو كۆمپانیاكان و دانیشتووانی هیندستان، زۆر به خێرایی له په‌ره‌سه‌ندندایه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی ئێنته‌رنێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ له هیندستان، بگاته 900 ملیۆن كه‌س.
توانای ناوه‌ندی ژیری ده‌ستكردی گووگڵ له هیندستان بۆ چه‌ندان گێگاوات به‌رز ده‌كرێته‌وه، پڕۆژه‌كه ده‌بێته شاده‌ماری دیجیتاڵی بۆ ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی هیندستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان پێشوازیی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی گووگڵ كردووه و رای گه‌یاندووه، پڕۆژه‌كه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئابووریی پشتئه‌ستوور به دیجیتاڵ له هیندستان گه‌شه بكات، هیندستان له بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌لیكترۆنی له دنیادا پێگه‌ی به‌هێز ببێت.
هاوكات ساندرا پیچای به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گووگڵ له هیندستان، هه‌نگاوه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی مێژوویی هه‌ژمار كردووه و پێی وایه، هیندستان له‌م رووه‌وه گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.