نه‌بیل مه‌رسوومى شاره‌زاى ئابووری هۆشدارى به عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، "نه‌وت بۆ 50 دۆلار داده‌به‌زێت و ئه‌و پاره‌یه رابگرن كه به بانگشه‌ى هه‌ڵبژاردن په‌رته‌وازه ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م،
نه‌بیل مه‌رسوومى شاره‌زاى ئابوورى له عێراق هۆشدارى ده‌دات له دابه‌زینى نرخى نه‌وت و ده‌ڵێ،"نرخى خاوى قورسى به‌سره بۆ 59 دۆلار 59 سه‌نت دابه‌زیوه. كه‌چى خاوى مامناوه‌ند گه‌یشتووه‌ته 60 دۆلار و 74 سه‌نت، ئه‌وه‌ى خوازراوه خه‌رجكردنى ئه‌و پاره زۆر و زه‌وه‌نده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن رابگبرێت، كه گه‌یشتووه په‌رته‌وازه‌كردنى ترلیۆنان دینار".
نه‌بیل مه‌رسوومى به پێویستى ده‌زانێت، شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له حكوومه‌تى عێراق پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى لێكه‌وته‌ى دارایى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بكات، له‌وانه‌یه نرخى نه‌وت بۆ 50 دۆلار دابه‌زی. به‌هۆى لاوازى خواست و زیادبوونى بڕى خسته‌ڕووى نه‌وت دواى رێككه‌وتنى سه‌رۆكانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بۆ راگرتنى شه‌ڕى ئۆكرانیا.
ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به 61 دۆلار بوو، كه‌چى نه‌وتى تێكساس به 57 دۆلار بوو.