سێ هەزار و 450 خانەنشینی هەرێمی كوردستان، بۆ مووچەی مانگی هەشت، هەشت مووچە پێكەوە وەردەگرن، ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستە بەغدا مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆی خەرج نەكردووە.
بەپێی زانیارییەكان" بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، دوای كۆكردنەوەی داتاكان بۆی دەركەوتووە كە بۆ مووچەی مانگی هەشت، سێ هەزار و 450 خانەنشین لە هەرێمی كوردستان هەشت مووچەیان بەیەكەوە بۆ خەرج دەكرێت.
هاوكات تا ئێستە حكوومەتی فیدراڵی، هەولێری ئاگادار نەكردووەتەوە لەبارەی ناردنی ئەو 120 ملیار دینارەی داهاتی نانەوتی كە بڕیارە هەرێمی كوردستان مانگانە ڕادەستی بكات.
بەپێی ڕێككەوتنەكە، دوای نووسراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق، هەرێم 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی لە ڕێگەی بانكی ناوەندییەوە دەداتە بەغدا.
لە عێراق 15ی كانوونی یەكەم خەرجییەكان ڕادەگیرێن. ئەمەش بەو مانایەیە كە پێویستە لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا پێنج مووچە ڕەوانە بكات، لە بەرانبەریشدا هەرێمی كوردستان دەبێت 600 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، تا ئەمساڵ هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێم نەفەوتێت..