ئابووریی چین له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 4.8% گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش به خاوترین رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی دواین راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئاماری چین كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاو كرایه‌وه، ده‌ركه‌وتووه داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی چین له مانگه‌كانی ته‌مووز، ئاب و ئه‌یلوول له‌چاو سێ مانگ پێشتر دابه‌زیوه. رێژه‌ی گه‌شه‌ی داهاته‌كه له‌و سێ مانگه‌دا 4.8% بووه، له كاتێكدا له چاره‌گی دووه‌م 5.2% بوو.
ئه‌و ئاماره له كاتێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه رێبه‌رانی چین له په‌كینی پایته‌خت، خه‌ریكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگی سیاسی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و تێیدا پلانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی پێنج ساڵی داهاتوو داده‌ڕێژن.
كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازیی ناوخۆیی، به‌رده‌وامیی بێ بازاڕیی له كه‌رتی نیشته‌جێبوون و درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، گرنگترین پرسن كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن.
درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر چین هه‌بووه، په‌كین به دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی جێگره‌وه له وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی تر، گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی چین.
دۆناڵد تره‌مپ له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆشكی سپی، بڕیاری داوه به‌سترانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئابووریی چین بۆ كه‌مترین ئاست كه‌م بكاته‌وه، دواین هه‌ڵوێستی سه‌پاندنی 100% پێناسی گومرگی بووه بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چین، هه‌رچه‌نده دیار نییه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی چین و ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن یه‌كتر ببینن و كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنن یان نا.