لە ناو بانگەشە و بینە و بەردەی هەڵبژاردن، شارەزایان وریایی لە خراپیی دۆخی دارایی و ئابووری دەدەن، پێیان وایە ئەو وڵاتە پێویستی بە چاكسازییەكی راستەقینە و خێرا هەیە، هەر لە نەهێشتنی گەندەڵی و لێچوون لە سەرچاوەی داهاتی تا دانانی پلانی تۆكمە بۆ رێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكان و جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی داهات، ئەوەش لە سایەی دابەینی نرخی نەوت.
ئەحمەد عید شارەزا و توێژەری ئابووری دەڵێت، لەگەڵ هەر دابەزینێكی نرخی بەرمیلێك نەوت بە 10 دۆلار، عێراق ساڵانە 10 ملیار دۆلار زەرەر دەكات، كەمبوونەوەی زیاری نرخی نەوت لە دنیا و دیاریكردنی نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی 2026 بە 60 دۆلار، كێشە و مەترسییەكی گەورەیە بۆ ئابووریی نیشتمانی، بەتایبەتی كە 95%ی سەرچاوەی داهاتی بودجە لە فرۆشتنی نەوت دێت.
روونی كردەوە، ئەو بابەتەش كورتهێنانێكی دەخاتە ناو بودجەی عێراق كە لە سایەی لاوازیی كەرتەكانی بەرهەمهێنان بە زەحمەت قەرەبوو دەكرێتەوە و كاریش دەكاتە سەر دابینكردنی مووچە، كە لەخۆیدا كێشەی دابینكردنی هەیە، بەتایبەتی كە رێژەی 45%ی بودجە دەبات، جیا لەوە كار لە دابینكردنی پارە بۆ پڕۆژەكەكان و یەدەگی دراویش لە بانكی ناوەندی كەم دەكاتەوە، ئەوەش گوشار دەخاتە سەر نرخی دینار و هەڵاوسان زیاتر دەكات.
عید دووپاتی كردەوە كە پێویستە دەوڵەت بە خێرایی دەست بە چاكسازیی ئابووری لە رێگەی جۆراوجۆركردنی چەرچاوەی داهات و پاڵپشتیكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و باشكردنی ژینگەی وەبەرهێنان و رێگری لە خەرجییە زیاد و بێ بەرهەمەكان بكات، لەپاڵ رێگری لە گەندەڵی بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی ئابووری و دروستبوونی توانای رووبەڕووبوونەوەی هەڵبەز و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا.