گوشارێكی زۆری پەرلەمانی و هێرشێكی زۆری میدیایی و شارەزایانی ئابووری لەسەر حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی هەیە بەوەی خشتە داراییەكانی بودجەی 2025ی رەوانەی پەرلەمان نەكردووە و نایكات، ئەوەش زۆر بە نەرێنی كاری كردووەتە سەر خەڵك، لە كۆتایی ماوەی حكوومەتەكە، راوێژكارێكی باسی ئامادەكردنی بودجەی 2026 دەكات و پەرلەمانتارێكیش وەڵامی دەداتەوە.
شەمووی رابردوو لە دیدارێك مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەستی بە ئامادەكردنی بودجەی 2026ی عێراق كردووە، ئەوەش بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی ژمارە شەش بۆ ساڵی 2019ی هەمواركراو،
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەو قسانەی باس لەوە دەكەن كە وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەكردنی بودجەی گشتیی 2026 كردووە كردەنی نین.
روونی كردەوە، ئێستە شتێكی ئەوتۆ لە تەمەنی حكوومەتی عێراق نەماوەتەوە و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە، بۆیە حكوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دیدی ئابووری و قەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەكان كار لەسەر ئامادەكردنی یاسای نوێی بودجە دەكات، حكوومەتی نوێی عێراق یاسای بودجەی 2026 ئامادە دەكات و رەوانەی پەرلەمانی دەكات بۆ پەسندكردنی.