ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه، ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی به‌شێك له نه‌وتی كه‌ركووك بۆ بازاڕه‌كانی دنیا له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی خراوه‌ته روو، بڕیاره مانگی داهاتوو 12 كاروانی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده بكرێت كه به تێكڕا ده‌كاته 250 هه‌زار به‌رمیل بۆ هه‌ر رۆژێك.
جێی باسه هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، له 27ی مانگی ئه‌یلووله‌وه دوای دوو ساڵ و نیو وه‌ستان ده‌ستی پێ كرده‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، رۆژانه 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت كه له‌و كاته‌وه رۆژانه به بێ وه‌ستان هه‌نارده كراوه و ده‌گوترێ گه‌یشتووه‌ته رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
به‌و پێیه ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌وا له مانگی داهاتووه‌وه رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی دنیا ده‌كرێت.
به‌ر له وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له ئاداری 2023، هه‌ر له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك به‌یه‌كه‌وه زیاتر له 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده ده‌كرد.