حكوومه‌تی ئێران بۆ پاڵپشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، دۆلاری پاڵپشتیكراوی به نرخی هه‌رزان دابین ده‌كرد، به‌ڵام له‌پڕ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه و 30 هه‌زار تمه‌نی تری خستووه‌ته سه‌ر هه‌ر دۆلارێك.
ئاژانسی ته‌سنیم بڵاوی كرده‌وه، نرخی هه‌ر دۆلارێكی گه‌شت پێشتر 70 تا 71 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام له‌مه‌ودوا به 101 هه‌زار تمه‌ن راده‌ستی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كرێت كه گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی ئه‌و جۆره دۆلاره‌ش، ته‌نیا 500 دۆلار به‌و نرخه دابین ده‌كات و له بری 500 دۆلار، 50 ملیۆن و 648 هه‌زار تمه‌ن له هاووڵاتی وه‌رده‌گرێت.
پێویسته بگوترێ نرخی دۆلار له بازاڕی ئازادی ئێران، نزیكه‌ی 107 هه‌زار تمه‌نه و ئه‌و نرخه پاڵپشتیكراوه ته‌نیا چه‌ند هه‌زارێك له‌گه‌ڵ بازاڕی ئازاد جیاوازی هه‌یه،ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه حكوومه‌ت گوشاری زیاتری خستووه‌ته سه‌ر هاووڵاتییان و ده‌یه‌وێت نرخی دۆلار له سه‌رووی 100 هه‌زار تمه‌ن جێگیر بكات.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و نرخه له سه‌رووی 100 هه‌زار تمه‌نیش جێگیر ناكرێت، چونكه تمه‌ن له داهاتوودا نرخه‌كه‌ی زیاتر داده‌به‌زێت، هه‌رچه‌نده دوو هه‌فته‌یه كه‌مێك به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.