نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا دوای ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا تۆماری كردبوو، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی بۆرسه، نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ كه له‌م مانگه‌دا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی نرخی جیهانیی نه‌وت، ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 66 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و زیاتر له دۆلارێكی تر له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، له كاتێكدا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت 62 دۆلار بوو. نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا به 61 دۆلار و 77 سه‌نت و نه‌وتی ئۆپیك به 67 دۆلار‌و 75 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نوێترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه، پێوه‌سته به ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین و كۆتاهاتنی ئه‌و بارگرژییه ئابوورییه‌ی چه‌ند مانگێكه پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی شێواندووه. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت، ئه‌وا جووڵه‌ی ئابووری و گه‌شه زیاتر ده‌بێت و قه‌باره‌ی پێویستی به نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه‌ش نرخه‌كه‌ش زیاد ده‌كات.
كۆمپانیای هایتۆنگ سیكیوریتیز رای گه‌یاندووه، كه‌مبوونه‌وه‌ی بارگرژییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین و سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر رووسیا، وایكردووه نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و نه‌وته زیاده‌یه‌ی له بازاڕه‌كان هه‌یه بڕه‌وێته‌وه و نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، پێوه‌ندیی به گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاری سزادانی دوو له كۆمپانیا گه‌وره نه‌وتییه‌كانی رووسیاوه هه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین دا، به‌ڵكو بتوانێت به‌وه رازی بكات كۆتایی به جه‌نگی ئۆكراینا بهێنێت، به‌ڵام پوتین رازی نه‌بوو.
پوتین دوای سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر رووسیا گوتی، هیواداره ئه‌و سزایانه زۆر درێژه نه‌كێشن و هه‌رچی زووه جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنرێت.
سكات بێسێنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی، ئێسته كاتی ئاگربه‌ست و كۆتاهێنان به جه‌نگه، تا ئه‌و كاته‌ی پوتین سوور بێت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له سزادانی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ته‌واوی سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای رۆسنه‌فت و لۆك ئۆیل له ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كرێن، هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه دامه‌زراوه داراییه بیانییه‌كان كه له‌گه‌ڵ كه‌رتی سه‌ربازی و پیشه‌سازیی رووسیا هاوكارییان هه‌یه، له‌وانه‌یه سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.