داهاتى نه‌وتى عێراق ئه‌مساڵ 48 ملیار دۆلاره‌

:: PM:01:52:27/10/2025 ‌
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كۆمپانیاى سۆمۆ، ئه‌مساڵ عێراق زیاتر له‌ 918 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌یشى زیاتر له‌ 48 ملیار دۆلاره‌.

 ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى تشرینى یه‌كه‌م، كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بڕی نه‌وتى هه‌نارده‌كراو و داهاتى نه‌وتى له‌ نۆ مانگى رابردوودا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، واته‌ له‌ كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ تا كۆتایى ئه‌یلوولى رابردوو.

له‌و ماوه‌یه‌دا عێراق بڕى 918 ملیۆن و 290 هه‌زار و 407 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ كردووه‌، به‌ تێكڕاى مانگانه‌ى 102 ملیۆن و 32 هه‌زار و 297 هه‌زار به‌رمیل. 

داهاته‌كه‌یشى 48 ملیار و 821 ملیۆن و 656 هه‌زار و 721 دۆلار بووه‌.










وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل