كۆمپانیای گه‌وره‌ی كۆریی ئۆتۆمبێل، هیۆندای كار له بواری ئه‌ندازیاری و بیناسازیش ده‌كات. ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند كه كاره بیناسازییه‌كانی پاڵاوگه‌ی به‌سره كۆتایی هاتووه، هه‌روه‌ها ده‌ست كراوه به كاره به‌راییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین.
گرێبه‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه له 2020 به هیۆندای درا، ئه‌میش به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی، به بڕی یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، كاره‌كه‌ی ته‌واو كرد.
پاڵاوگه‌كه توانای پاڵاوتنی 24 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ی بۆ به‌نزین و گاز هه‌یه. پڕۆژه‌كه 60 مانگی خایاندووه، به‌ڵام هیچ گرفتێك یان رووداوێك له‌و ماوه‌یه‌دا رووی نه‌داوه.
ئه‌گه‌رچی عێراق یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌ته نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام هێشتا پشت به هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی ده‌به‌ستێت، چونكه پاڵاوگه‌كانی كۆنن یان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له‌ناو چوون.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاڵاوگه‌ی به‌سره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستبه‌كار بێت، ئه‌وا داهاتی ناوخۆیی به‌رز ده‌كاته‌وه و پشتبه‌ستن به هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی كه‌م ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای هیۆندای له ساڵی 1978 له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی زێرابی به‌سره‌وه هاته ناو عێراقه‌وه، له‌و كاته‌وه زیاتر له‌ر 40 پڕۆژه‌ی به به‌های 12 ملیار دۆلار به‌جێ گه‌یاندووه.