وه‌زیری نه‌وتی میسر بڵاوی كرده‌وه، له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای گازی سروشتی، توانیویانه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كێڵگه‌یه‌كی نوێی گازی سروشتی بدۆزنه‌وه.
ئه‌و بیره نوێیه‌ی لێ دراوه به ''زۆهر 90 '' ناسراوه، پشكنینه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه له بیره‌وه ده‌توانرێت رۆژانه 70 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی ده‌ربهێنێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كانی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره ناو بردووه و گوتوویه‌تی، ئامانجی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه بتوانێ پێداویستییه‌كانی ناوخۆی پێ دابین بكات و حه‌وجێی گازی هاورده نه‌بێت.
میسر به هاوكاریی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان له چه‌ندان شوێنی تری ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بتوانێت گازی سروشتی بدۆزێته‌وه.
میسر ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌م بواره‌دا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رج كردووه، ده‌یه‌وێت هه‌ر چۆنێك بێت له دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به گاز و سووته‌مه‌نی، پشت به سامانی سروشتیی خۆی ببه‌ستێت.