نه‌بیل مه‌رسوومى ئابووریناسى عێراق به‌راوردێك له نێوان سندووقى سامانى سه‌روه‌ریى نه‌رویج و داهاتى ساڵێكى نه‌وتى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "داهاته‌كه‌ى له ماوه‌ى ساڵێكدا 103 ملیار دۆلار بووه كه له ته‌واوى داهاتى ساڵێكى نه‌وتى عێراق زیاتره" مه‌رسوومى ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "عێراق تاكه وڵاتێكى به‌رهه‌مهێنه كه هیچ سندووقێكى له‌م جۆره‌ى نییه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ى تشرینى یه‌كه‌م، نه‌بیل مه‌رسوومى له
لێدوانێكدا كه له سۆمه‌رییه نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "قازانجى سندووقى سه‌روه‌ریى نه‌رویج له ماوه‌ى سێ چاره‌گى ئه‌مساڵ (نۆ مانگ) گه‌یشتووه‌ته 103 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌یش له كۆى داهاتى ساڵێكى نه‌وتى عێراق زیاتره".
مه‌رسوومى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، به‌هاى ئه‌و سندووقه ده‌گاته دوو ترلیۆن دۆلار و ده‌شڵێ، "عێراق تاكه وڵاتى نه‌وته كه سندووقى سه‌روه‌ریى نییه، بۆ ئه‌وه‌ى زێده داهاتى نه‌وت بپارێزێت و وه‌به‌رهێنانى پێ بكات".
سندووقى سه‌روه‌ریى له كۆمه‌ڵێك وڵات هه‌یه، له‌م جۆره سندووقه ده‌ست بۆ داهاتى سه‌ره‌كى نابردرێت، به‌ڵكو وه‌به‌رهێنانى پێ ده‌كرێت له بواره جۆراوجۆره‌كدا. ئه‌و 103 ملیاره‌ى نه‌رویج قازانجى كردووه له داهاته‌كه نییه، به‌ڵكو له وه‌به‌رهێنانى سندووقه‌كه‌یه.