به‌پێی نوێترین راپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، خه‌رجیی خۆراكی هه‌ر خێزانێكی چوار كه‌سی، گه‌یشتووه‌ته 68.9%ی كه‌مترین قه‌باره‌ی مووچه، له كاتێكدایه رێژه‌كه ساڵی رابردوو 55.4% بوو.
ئه‌و ژماره نوێیه به‌و واتایه دێت كه خه‌ڵكی ئێران، ده‌بێت 13.5% زیاتر له ساڵی رابردوو داهاتیان بۆ خۆراك خه‌رج بكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا نرخی خۆراك و خواردنه‌وه، به رێژه‌ی 64% گرانتر و نرخی نان و دانه‌وێڵه‌ش به رێژه‌ی 98% به‌رز بووه‌ته‌وه.
گرانبوونی نرخی برنج، نان و دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت زۆر كاریگه‌رتره، چونكه راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كالۆریان و هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر برنج و دانه‌وێڵه‌یان پێ نه‌كڕێت، ناچارن بۆ تێركردنی سكیان هانا بۆ ئه‌و خۆراكانه به‌رن كه كوالێتییان زۆر نزمتره.
زۆربوونی نه‌ختینه‌یی، هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دراو، زۆربوونی خه‌رجییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ڵاوسانی خۆراك داده‌نرێن، له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی باران و وشكه‌ساڵیش كاریگه‌ریی هه‌بووه و وایكردووه نرخی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان گرانتر ببن.
لانی كه‌می پێداویستیی هه‌ر تاكێك به كالۆری، دوو هه‌زار و 100 كالۆرییه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئێرانییه‌كان كه‌متر له‌و بڕه‌یان پێ دابین ده‌كرێت.
خه‌رجكردنی رێژه‌ی به‌رزی 70% بۆ خۆراك به‌و واتایه نییه خه‌ڵك باشتر ده‌ژین، به‌ڵكو ئه‌و رێژه‌یه هه‌تا به‌رزتر ببێت، ئه‌وا هێمایه بۆ خراپتربوونی دۆخی ئابووری و بژێوی و ده‌یسه‌لمێنێت، ده‌ستی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده كورت بووه‌ته‌وه كه جگه له خۆراك و چه‌ند پێداویستییه‌كی تر، توانای دابینكردنی زۆر پێداویستییان نییه.