كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق دانوستاندن ده‌كات له‌سه‌ر دابه‌شكردنى قازانجى كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون له به‌سره، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانى نه‌وتى دنیا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى تشرینى دووه‌م، دارین وۆدز سه‌رۆكى جێبه‌جێكار له كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، كۆمپانیاكه رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، بۆ هاوكاریكردنى عێراق له پێشخستنى كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون و فراوانكردنى هه‌نارده‌ى ئه‌و كێڵگه‌یه. ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه بۆ عێراق دواى دوو ساڵ دابڕان.
وۆدز پێشبینى ده‌كات به‌م نزیكانه رێكارییه‌كانى دابه‌شكردنى قازانج ته‌واو بێت و به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نى پیشه‌یى نه‌وت ده‌گونجێت.
ئیكسۆن مۆبیل چوارشه‌ممه رابردوو له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتن بۆ پێشخستنى كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون.
كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون كه 60 كیلۆمه‌تر له به‌سره دووره له باشوورى عێراق، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانى نه‌وت له دنیادا و یه‌ده‌گه‌كه‌ى به 38 ملیار به‌رمیل ده‌خه‌ملێنرێت.