ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، عێراق بۆ سێ باری نه‌وتى خاوى كۆمپانیاى لوك ئۆیڵى رووسیى راگرتووه، به هۆى ترس له سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه ئاماده نییه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌یان بكات.
دوو سه‌رچاوه‌ى عێراقى، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، چوارى تشرینى دووه‌می 2025، به ئاژانسى
رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، عێراق به هۆى مه‌ترسى له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا، سێ بارى نه‌وتى خاوى ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئاماده نییه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌یان بكات.
سه‌رچاوه‌كان زانیارى ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و سێ باره نه‌وته كه له به‌رهه‌مى كێڵگه‌ى رۆژئاواى (قرنه دوو) بووه له باشوورى عێراق، به‌رهه‌مى كۆمپانیاى لوك ئۆیڵ بووه، ده‌بووایه له 11 و 18 و 26ى ئه‌م مانگه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێن، به‌ڵام كۆمپانیاى سۆمۆ باركردنه‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
مانگى رابردوو ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى رووسیا سه‌پاند، كه دووانیان لوك ئۆیڵ و رۆسنه‌فته، یه‌كه‌میان له عێراق كارده‌كات و ئه‌ویتریان له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات.