20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن دەدرێن بە كرێنشینان

:: AM:10:29:05/11/2025 ‌
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رای گەیاند، بەهۆی دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر لە یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێم، نرخەكانیان بەراورد بە رابردوو دابەزیوە.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رای گەیاند، لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە، نزیكەی 250 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان دروست كراون، نزیكەی 50 هەزاری تریش مۆڵەتی دروستكردنیان پێ دراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەشێوەیەكی گشتی ئێستە نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون دابەزیوە، بەڵام ژمارەی خانوو و یەكەی نیشتەجێبوونی بەتاڵ زۆرن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك كرێنشینمان هەیە، هیوادارین ئەوانیش لە پڕۆژەكانی داهاتوو سوودمەند ببن.

شوكری موژدەیەكی دایە كرێنشینان و ڕای گەیاند، "لە داهاتوویەكی نزیكدا، پڕۆژەیەكی نوێ بۆ دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكەین." ئەو ڕوونی كردەوە كە ئەم یەكانە بە قیستی درێژخایەن دەدرێن بە كرێنشینان، تا ئەوانیش بتوانن ببنە خاوەنی ماڵی خۆیان.



وشە - سۆران عەزیز