له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه‌وه، به‌های ئۆنسی زێڕ ماڵاوایی له چوار هه‌زار دۆلار كردبوو و له خوار ئه‌و نرخه ده‌فرۆشرا، به‌ڵام له دوێنێوه نرخی زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر، نرخه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه هه‌مان ئاست و ئێسته ئۆنسی زێڕ له سه‌رووی چوار هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو، ئه‌م هه‌فته‌یه بازاڕی زێڕ ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه زۆره‌ی نه‌بوو و به‌گشتی نرخه‌كانی جێگیر بوون، هه‌ر چه‌نده له رۆژانی دووشه‌م و سێشه‌م نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و له دوێنێوه نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له چواره‌م رۆژی هه‌فته‌ی بازاڕی بۆرسه، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به چوار هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا رۆژانی رابردوو تا سێ هه‌زار و 950 دۆلار دابه‌زیبوو.
به‌رزترین نرخی زێڕ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت، بۆ 20ی مانگی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته چوار هه‌زار و 381 دۆلار.
هه‌فته‌ی رابردوو دوو رووداو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕی زێڕ هه‌بوو، یه‌كه‌میان كۆبوونه‌وه‌ی ''فیدراڵ رێزرڤ'' یان بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا بوو كه وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كه‌مێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی نزم كرده‌وه. بانكه‌كه رێژه‌ی سوودی بانكی له 4% گه‌یانده 3.25%، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له‌مساڵدا بڕیاری دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی ده‌درێت، بڕیارێك كه كاریگه‌ریی هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ له بازاڕه‌كاندا.
ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه له مانگی داهاتوویش بانكه‌كه بڕیارێكی تر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی بدات، هه‌رچه‌نده پێشبینییه‌كه لاوازه و ژماره‌یه‌ك له چاودێرانی دارایی گوتوویانه، چیتر بانكه‌كه رێژه‌ی سوود كه‌م ناكاته‌وه.
مانگی رابردوو بڕیاره‌كه هۆكار بوو له‌وه‌ی نرخی زێڕ زیاتر به‌رز ببێته‌وه، له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك رووداوی تر به‌تایبه‌تی بارگرژیی بازرگانیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، زێڕ به‌رزترین نرخ له مێژوودا تۆمار بكات.
هه‌ر له هه‌فته‌ی رابردوودا رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین، كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌ی زێڕ چیتر به‌رز نه‌بێته‌وه و ئاراسته‌كه‌ی زیاتر رووی له دابه‌زین بێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه‌ش رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 803 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 690 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 920 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار و 50 دینار ده‌ستنیشان كراوه.