10 وڵاتی عەرەبی هەزار و 500 تۆن زێڕیان هەیە

:: PM:04:21:10/11/2025 ‌
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ بڵاوی کردەوە عێراق و نۆ وڵاتی تری عەرەبی نزیکەی هەزار و 500 تۆن زێڕی یەدەگیان هەیە.

بەپێی نوێترین خشتەی ئەنجوومەنەکە ئەم 10 وڵاتە بە یەکەوە خاوەنی هەزار و 498 تۆن زێڕن. لەو قەبارەیە هەزار و 101 تۆن هیی پێنج وڵاتی سعوودیە، لبنان، جەزایر، عێراق و لیبیایە و هەر یەک لە وڵاتانی میسر، کوێت و ئوردن و قەتەر 397 تۆن زێڕیان هەیە.

پێویستە بگوترێ عێراق تا مانگی ئابی ئەمساڵ یەدەگی زێڕی خۆی گەیاندە 171.9  تۆن و لە ریزبەندیی 100 وڵاتی دنیا کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن، عێراق لە ریزبەندی 29 دێت.

یەدەگی زێڕ گرنگە بۆ ئابووریی وڵاتان ولەکاتی قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی داهات حکوومەتەکان دەتوانن پشتی پێ ببەستن و بەکاری بهێنن.

عێراق لە ساڵانی رابردوودا کە بەهای نەوت بەرز بووە توانیویەتی پەرە بە یەدەگی زێڕەکەی بدات بەڵام چەند مانگێکە کەمتر زێڕی کڕیوە.



وشە - سلێمان تاشان