به‌های هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا له بازاڕه‌كانی تاران ماوه‌ی مانگێك ده‌بوو له نێوان 107 تا 108 هه‌زار تمه‌ن جێگیر بووبوو، به‌ڵام دوو رۆژه رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه و له 48 سه‌عاتی رابردوودا، زیاتر له پێنج هه‌زار تمه‌ن هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر دۆلارێك و ئێسته له سه‌رووی 113 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
له كۆتایی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به فه‌رمی لیستی سزاكان له دژی ئێرانی بڵاو كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هات و رێكاری سناپ به‌ك چالاك كرا، به‌های تمه‌ن رووی له دابه‌زین كرد و ته‌نانه‌ت تا 118 هه‌زار تمه‌ن گۆڕا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی ئاسایی بووه‌وه و به نزیكه‌ی 108 هه‌زار تمه‌ن جێگیر بوو.
حكوومه‌تی ئێران هه‌وڵێكی زۆری دا به‌و توانا داراییه سنوورداره‌ی هه‌یه‌تی، رێگریی له زیاتر دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بكات، به‌ڵام وا دیاره نه‌یتوانیوه به‌رگریی له نرخه‌كه‌ی بكات، بۆیه‌ش رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵێك هۆكاری كاریگه‌رییان هه‌بووه له دابه‌زینی به‌های تمه‌ن و یه‌كێك له هۆكاره‌كان، پێوه‌سته به سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حكوومه‌ت هه‌وڵی داوه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سزایانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كان به زه‌قی ده‌بینرێن و ئێران هاوشێوه‌ی رابردوو نه له فرۆشتنی نه‌وت پاره‌ی پێویستی ده‌ست ده‌كه‌وێت، نه له پرسی هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانیشدا توانیویه‌تی وه‌ك پێویست به‌رده‌وام بێت.
حكوومه‌تی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌ستكاری ئه‌و نرخه‌ی دۆلاریش بكات كه به نرخی پاڵپشتی داده‌نرێت و پێشكه‌شی به‌شێك له ده‌زگا و بازرگانانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی پێ هاورده بكه‌ن و به نرخی گونجاو ساغی بكه‌نه‌وه.
جگه له‌مه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران رووی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و نرخه‌كانیش زیاتر هه‌ڵكشاون، پێده‌چێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه، حكوومه‌ت خۆی هاوشێوه‌ی جاران دراوی زیاتری چاپ كردبێت و قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی به‌رز كردبێته‌وه، بۆیه‌ش به‌های تمه‌ن دابه‌زیوه.
به‌رزیی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی هۆكاری سه‌ره‌كییه له هه‌ڵاوسان، وا ده‌كات ئه‌و تمه‌نه‌ی كه له به‌رده‌ستی خه‌ڵكدایه، توانای كڕینی جارانی نه‌مێنێت.
به گشتی تمه‌ن هیچ كاتێك نه‌یتوانیوه پارێزگاری له نرخی راسته‌قینه‌ی خۆی بكات. دۆلار ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له نێوان 70 تا 80 هه‌زار تمه‌ن فرۆشراوه، له‌پڕ نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 90 هه‌زار و دواتر نرخه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ 80 هه‌زار ماوه‌یه‌ك له‌م نرخه جێگیر بووه و گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار و گه‌ڕاوه‌ته‌وه 90 هه‌زار، ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ر تمه‌ن له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ها به‌و سیاسه‌ته داراییانه‌ی ئێران گرتوویه‌ته‌به‌ر، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی به‌ره‌وپێش چووبێت، ئه‌وا له ژێر كاریگه‌ری و پاڵه‌په‌ستۆی قه‌یرانه‌كان دوو هه‌نگاویش پاشه‌كشه‌ی كردووه.
پێشبینی ده‌كرێ به‌مزووانه به‌های دۆلار بگاته 120 هه‌زار تمه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه و له 112 هه‌زار تمه‌ن جێگیر بێت.
به‌گشتی به‌های تمه‌ن به‌ستراوه‌ته‌وه به كۆی پێگه‌ی ئابووری و توانای دارایی ئێران. حكوومه‌تی ئێران به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی و ئه‌و قه‌یرانه گه‌ورانه‌ی نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵیان بكات، هیچ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كیش نه‌یه‌ته كایه‌وه، ئه‌وا تمه‌ن درێژه به دابه‌زینی به‌هاكه‌ی ده‌دات.