ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نرخی بیتكۆین له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له دابه‌زین كردووه و له چاو مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر، كه به‌رزترین نرخی تۆمار كردبوو، زیاتر له 30 هه‌زار دۆلار دابه‌زیوه. له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو نرخی هه‌ر بیتكۆینێك گه‌یشتبووه 125 هه‌زار دۆلار.
پێویسته بگوترێ نرخی بیتكۆین له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نزیكه‌ی 9% و له ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له 10% دابه‌زیوه، هه‌رچه‌نده نرخی ئێسته‌ی بیتكۆین له‌چاو ساڵی رابردوو به نزیكه‌ی 3% به‌رزتر ده‌فرۆشرێت. نرخی هه‌ر بیتكۆینێك ئێسته بریتییه له 95 هه‌زار و 400 دۆلار.
دۆناڵد تره‌مپ یه‌كێك له لایه‌نگرانی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه و له‌وه‌ته‌ی بۆ جاری دووه‌م بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گرنگترین هۆكار بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های بیتكۆین، تره‌مپ خۆیشی دراوی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
ئه‌م دراوه ساڵی 2022 بۆ خوار 16 هه‌زار دۆلار دابه‌زیبوو، ساڵی 2021 دیسان ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندبوو و گه‌یشتبووه 67 هه‌زار دۆلار و ساڵی 2017یش له خوارووی هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرا. دراوه‌كه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی سه‌یردا بووه و له‌پڕ ده‌یان هه‌زار دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر، دواتر ده‌یان هه‌زار دۆلاری لێ دابه‌زیوه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوه زیانی زۆر یان قازانجی زۆری به‌دواوه‌یه.
ساڵی رابردوو سندووقی بۆرسه‌ی پشتئه‌ستوور به بیتكۆین، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی بۆرسه و كاغه‌زه داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌سند كرا، ئه‌وه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌و جۆره دراوه، زیاتر ببێت و هانا بۆ كڕینی به‌رن و به‌هاكه‌ی به‌رز ببێته‌وه.
یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بیتكۆین ئه‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی دراوی ئاسایی، به ئاسانی له‌لایه‌ن بانك و سیاسه‌ته داراییه‌كانی دنیا یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی له ژێر گه‌مارۆ و سزای ئابووریدان، ده‌توانن به پشتبه‌ستن به‌و دراوه به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن.
یه‌كه‌م جار له ساڵی 2008 پاره‌ی دیجیتاڵی بیتكۆین داهێنرا كه ئه‌وكات نرخه‌كه‌ی زۆر كه‌م بوو و سه‌ره‌تا 100 یه‌كه‌ی ئه‌و دراوه به یه‌ك دۆلار بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رووی تێكرد و په‌ره‌ی پێ درا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ چاودێرییه‌كی بانكی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره دراوانه نییه، زۆر له مافیاكانیش بۆ ئاسانتر گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، هه‌وڵی كڕینی ئه‌م جۆره دراوه ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ردا هیچ باجێك بده‌ن.