محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى لوك ئۆیڵى رووسى كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنى كاریگه‌رى سزادانى كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سوودانى له‌گه‌ڵ فاگیت ئهلكهبیرۆڤ سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى لوك ئۆیڵى رووسى كۆبووه‌ته‌وه، بۆ تاوتوێكردنى كاریگه‌رى ئه‌و سزایانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه سه‌پێنراون.
نووسینگه‌ى سوودانى باس له‌وه ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى و میكانیزم كراوه بۆ سه‌قامگیرى نه‌وتى عێراق، چونك ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ى 480 هه‌زار به‌رمیل له عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت. سوودانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت عێراق به سزاكان كاریگه‌ر نه‌بێت و ئاستى به‌رهه‌مهێنانى سه‌قامگیر بێت.
له مانگى رابردوودا ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو كۆمپانیاى روسنه‌فت و لوك ئۆیڵى سزا دا، بۆیه كۆمپانیاى لوك ئۆیڵ له عێراق له كاره‌كانى تووشى كێشه ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت دوو مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌داوه.