وردەكاریی دابەشكردنی نەوتی ماڵان بڵاو كرایەوە

:: PM:06:09:17/11/2025 ‌
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ 337 هەزار خێزان، لە ئیدارە سەربەخۆكان نەوتی سپی ماڵانیان بە نرخی پاڵپشتیكراو وەرگرت. 

وەزارەتەكە هاوكات لەگەڵ بڵاو كردنەوەی خشتەی بڕی نەوتەكە لە ناوچەكانی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 67 ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دابەش كراوە.

وەك روونكراوەتەوە، زۆرترین نەوت لە هەولێر دابەش كراوە و بڕەكەی 21 ملیۆن لیتر بووە، كەمترینیش لە ئیدارەی زاخۆ بووە بە ملیۆنێك و 564 لیتر.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم