له پێنج ساڵدا 770 هه‌زار ئۆتۆمبێل به ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاد بوون و به واتایه‌كی تر" ژماره‌ی ئۆتۆمبێل به رێژه‌ی 42% زیادی كردووه.
به‌پێی دواین ئامار تا مانگی ئابی ئه‌مساڵ" ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ملیۆنێك و 436 هه‌زار ئۆتۆمبێل. له سلێمانی ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 788 هه‌زار و 522 و له دهۆكیش 348 هه‌زار و 516 ئۆتۆمبێله.
به‌پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامه" ژماره‌ی گشتیی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 573 هه‌زار و 254، پارێزگای هه‌ولێر به رێژه‌ی نزیكه‌ی 56%ی كۆی ئۆتۆمبێله‌كانی كوردستانی به‌رده‌كه‌وێت. سلێمانی 30% و دهۆك 14%ی پێ ده‌بڕێت.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی كوردستان به ژماره‌كه له ساڵی 2020 به‌راورد بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌كه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
كۆی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له كوردستان له كۆتایی ساڵی 2020 بریتی بوو له ملیۆنێك و 803 هه‌زار و به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین، له ماوه‌ی پێنج ساڵدا 770 هه‌زار ئۆتۆمبێلی نوێ له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌و ماوه‌یه‌دا به رێژه‌ی 42% زیادی كردووه.
له پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر له نیو ملیۆن ئۆتۆمبێل به ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ولێر زیاد بوون، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ولێر 55% زیادیان كردووه. به‌ڵام له سلێمانی 182 هه‌زار ئۆتۆمبێل زیادی كردووه و ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی ژماره سلێمانی له ماوه‌ی پێنج ساڵدا به رێژه‌ی 30% و دهۆكیش به رێژه‌ی 15% زیادی كردووه.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی كوردستان به‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانیدا دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌وا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین به هه‌ر دوو كه‌س و نیو ئۆتۆمبێلێكیان به‌رده‌كه‌وێت، به واتایه‌كی تر هه‌ر پێنج كه‌س له دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان دوو ئۆتۆمبێلیان هه‌یه و كه‌م خێزانی كوردستان هه‌یه ئۆتۆمبێلی نه‌بێت، ژماره‌یه‌ك خێزان خاوه‌ندارێتیی دوو ئۆتۆمبێل و زیاتر ده‌كه‌ن.
زیادبوونی 770 هه‌زار ئۆتۆمبێل له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌گه‌ر له داهاتوودا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا جه‌نجاڵیی زیاتر دروست ده‌بێت و راسته شه‌قامه‌كان به‌رفراوانتر بوون، به‌ڵام ئه‌و پێویستییه هاتووه‌ته كایه‌وه له جیاتی هاورده‌كردنی به‌لێشاوی ئۆتۆمبێل، بیر له‌وه بكرێته‌وه سیستمی گواستنه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێت و ترام و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسی پێشكه‌وتوو دابین بكرێ و خه‌ڵك له جیاتی ئۆتۆمبێلی كه‌سی، روو له گواستنه‌وه‌ی گشتی بكه‌ن.