نرخی زێڕ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 20ی مانگی رابردوو، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو و چه‌ندان جار ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژووی ئه‌و كانزایه‌دا شكێنرا، به‌ڵام تا كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه زیاتر رووی له دابه‌زیندا بوو. له دوێنێ دووشه‌مه‌وه كه بازاڕه‌كه كراوه‌ته‌وه، زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی چوار هه‌زار و 244 دۆلار ببڕێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ به‌مزووانه جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا بشكێنێت.
به‌های زێڕ له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو ره‌نگه‌كه‌ی به سوور و به چوار هه‌زار و 62 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك داخرابوو، به‌ڵام له دوێنێوه نزیكه‌ی 100 دۆلار هه‌ڵكشاوه و ئێسته به چوار هه‌زار و 140 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له میانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا تا چوار هه‌زار و 130 دۆلار هه‌ڵكشابوو و 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش تا چوار هه‌زار و 244 دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا هات. به‌رزترین نرخی زێڕ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت، بۆ 20ی مانگی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته چوار هه‌زار و 381 دۆلار.
له رووی شیكردنه‌وه‌ی ته‌كنیكاڵییه‌وه، چوار هه‌زار و 244 دۆلار به‌ربه‌ستێكی نوێی بازاڕی زێڕ بۆ هه‌ڵكشانی نرخ هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نرخی ئۆنس ئه‌مجاره ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ نرخی زێڕ دیسان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه بۆ دابه‌زینی نرخی زێڕ بریتییه له سێ هه‌زار و 999 دۆلار و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سته‌ش له دابه‌زین بشكێنێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نرخی زێڕ پاشه‌كشه بكاته‌وه.
به‌گشتی ناوه‌نده ئابووری و داراییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باس له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده باس له دابه‌زینی ناكه‌ن.
لێكۆڵه‌ڕه‌وانی گۆڵدمه‌ن ساكس هه‌فته‌ی رابردوو بڵاویان كرده‌وه، نرخی زێڕ روو له هه‌ڵكشان ده‌كاته‌وه، نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 ده‌گاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار و له‌چاو نرخی ئێسته‌ی 21% به‌رز ده‌بێته‌وه. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه بانكی وه‌به‌رهێنانی سویسرایی، دواین پێشبینی خۆی له‌باره‌ی ئاسۆی بازاڕی زێڕ راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی، نرخی هه‌ر ئۆنسێكی ده‌گاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار.
دامه‌زراوه‌ی ''یوو بی ئێس''یش، پێشبینییه‌كه‌ی پێشتری له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ بۆ ساڵی 2026 له چوار هه‌زار 200 دۆلاره‌وه بۆ چوار هه‌زار و 500 دۆلار به‌رز كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌مساڵ بووه هۆی هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ، پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌كانی رێزێرڤ فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، كه بۆ دوو جار رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زاند و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكی تر رێژه‌كه دابه‌زێنێت.
ماوه‌ی رابردوو ستیڤن میران ئه‌ندامی نوێی فێدێراڵ رێزێرڤ به رۆیته‌رزی گوت، گونجاوه ئه‌گه‌ر 50 یه‌كه‌ی تر له رێژه‌ی سوود كه‌م بكرێته‌وه كه مه‌به‌ستی o.5% و پێی وایه، بۆ رێژه‌ی سوود زۆر گونجاوه. لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر جارێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زێنرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه دیسان زێڕ له نرخدا ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت. هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه له‌مدواییانه‌دا به‌های زێڕی داشكاندووه، پێوه‌ندیی به باشتربوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌بووه.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه‌ش رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 837 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 717 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 957 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار و 800 دینار ده‌ستنیشان كراوه. زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر بۆ ئه‌م نرخانه‌ی ئۆنسێك زێڕی به چوار هه‌زار و 133 دۆلار كردووه‌ته بنه‌ما.