وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رای گه‌یاند، داهاتى نه‌وتى مانگى رابردوو "تشرینى یه‌كه‌م" حه‌وت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هه‌زار دۆلاره. زیاتر له 110 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیش هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كراوه، نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا عێراق 110 ملیۆن و 923ى هه‌زار و 47 به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه، داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هه‌زار دۆلار بوو.
وه‌زاره‌تى نه‌وت روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى داوه، 104 ملیۆن و 816 هه‌زار و 106 به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوور بووه. بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیش پێنج ملیۆن و 834 هه‌زار و 864 به‌رمیل بووه. ئه‌و نه‌وته‌ى ره‌وانه‌ى ئوردنیش كراوه بڕى 272 هه‌زار و 77 به‌رمیل بووه.