بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كرد یه‌ده‌گى زێرى عێراق گه‌یشتووه‌ته 160 تۆن و پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌و بڕه زیاتر بكه‌ن.
عه‌لا فه‌هد ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى بانكى ناوه‌ندى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى دوایین ئامار عێراق له یه‌ده‌گى زێر له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى پله‌ى شه‌شه‌مى هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى بانكى ناوه‌ندى ئاشكراى ده‌كات ئێستا یه‌ده‌گى عێراق له زێڕى "باش" 160 تۆنه و به‌گوێره‌ى توانا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و بڕه زیاتر بكات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه بانكى ناوه‌ندى پلانى ئه‌و زیادكردنه هه‌یه.
عه‌لا فه‌هد له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه سیاسه‌تى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌یه یه‌ده‌گى زێڕ و دراوى بیانى به‌هێز و جۆراوجۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له به‌هاى دینار بكات.